ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
متاح بـ 48 لغة
«لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «چەند کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نهێنیدا (لە ماڵەوەدا)؟ یەکێک لەوان وتی: من هەرگیز ژن ناهێنم، ویەکیان وتی: من هەرگیز گۆشت ناخۆم، ویەکیان وتی: من هەرگیز لەسەر جێگای خەوم ناخەوم. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وفەرمووی: «ئایا باسی ئەو کەسانە چییە کە ئاوا وئاوا دەڵێن؟ من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








