حديث للعالم
تایبەتمەندییە موحەمەدیەکان

ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ

7 حديث

7 حديث

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە زەینەبی کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە ترسێکی زۆرەوە هاتە ژوورەوە، وفەرمووی: «لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە»، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەی وپەنجەکەی تەنیشتی، زەینەبی كچی جەحش دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاوچاکان لەنێو ئێمەدان؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەونوێژی نەکردایە بەهۆی ئازار یان هەر شتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «چەند کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نهێنیدا (لە ماڵەوەدا)؟ یەکێک لەوان وتی: من هەرگیز ژن ناهێنم، ویەکیان وتی: من هەرگیز گۆشت ناخۆم، ویەکیان وتی: من هەرگیز لەسەر جێگای خەوم ناخەوم. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وفەرمووی: «ئایا باسی ئەو کەسانە چییە کە ئاوا وئاوا دەڵێن؟ من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: إِنَّ خَيَّاطًا دَعَا رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِطَعَامٍ صَنَعَهُ، قَالَ أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ: فَذَهَبْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى ذَلِكَ الطَّعَامِ، فَقَرَّبَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خُبْزًا وَمَرَقًا، فِيهِ دُبَّاءٌ وَقَدِيدٌ، فَرَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَتَبَّعُ الدُّبَّاءَ مِنْ حَوَالَيِ القَصْعَةِ، قَالَ: فَلَمْ أَزَلْ أُحِبُّ الدُّبَّاءَ مِنْ يَوْمِئِذٍ.متفق عليه
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا نزا بكە لەسەر موشریكەكان، ئەویش فەرمووی: «من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە