حديث للعالم
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

خواردن وخواردنەوەکان

5 حديث

5 حديث

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە». سالم دەڵێت: ئەبو هوریرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە خاوەنی کێڵگە بوو دەیووت: «یان سەگی کێڵگە». (سەگی مەڕوماڵات: مەبەست ئەو سەگەیە کە پاسەوانى مەڕوماڵات دەکات ولەگەڵ شوان دەردەچێت)، (قیرات: واتا بڕێکی مەزن لە پاداشت)(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن عَبْد اللهِ بن أبي أوفى رضي الله عنهما قال: «غَزَوْنَا مَعَ رَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم سَبْعَ غَزَوَاتٍ، نَأْكُلُ الْجَرَادَ».متفق عليه
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت لە یەکەم لێدان؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە، وئەوەى لە دووەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر، وئەوەى لە سێیەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».رواه مسلم وأخرج البخاري الجملة الأخيرة منه
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەڵکانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، خەڵکانێک گۆشت بۆ ئێمە دەهێنن؛ نازانین، ئایا ناوی خودایان لەسەری هێناوە یان نا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناوی خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) وبیخۆن».بوخاری گێڕاویەتیەوە