حديث للعالم
فەزڵەکان

فەزڵی زانستی شەرعی

8 حديث

8 حديث

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێدەچێت تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە».تورموذی گێڕاویەتیەوە
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورەیش کار بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت وسیتری بكات ئەوا خوای گەورەیش سیتری دەكات لە دونیا وقیامەتدا، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەكی ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆئەوەی عیلم وزانستێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وهەڵبدەن بۆ تێگەیشتن لێی؛ ئەوا بێگومان ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا، وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەیش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك كردەوەكەی پاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵەكەی ناتوانن پێشی بخەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا، ومن تەنها دابەشکارم، وخواى گەورە دەبەخشێت، وبەردەوام ئەم ئومەتە (پەیڕەوانی هەق) دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانیان پێناگەیەنێت، هەتاوەکو فەرمانى خواى گەورە (بۆ لێپرسینەوە) دێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «النَّاسُ مَعَادِن كَمَعَادِن الذَّهَب وَالفِضَّة، خِيَارُهُم فِي الجَاهِلِيَّة خِيَارُهُم فِي الإِسْلاَم إِذَا فَقُهُوا، والأَرْوَاحُ جُنُودٌ مُجَنَّدَة، فَمَا تَعَارَفَ مِنْهَا ائتَلَفَ، وَمَا تَنَاكَرَ مِنْهَا اخْتَلَفَ». وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم: «تَجِدُون النَّاسَ مَعَادِن: خِيَارُهُم فِي الجَاهِليَّة خِيَارُهُم فِي الإِسْلاَم إِذَا فَقِهُوا، وَتَجِدُون خِيَار النَّاس فِي هَذَا الشَّأْن أَشَدُّهُم كَرَاهِيَة لَه، وَتَجِدُون شَرَّ النَّاس ذَا الوَجْهَين، الَّذِي يَأْتِي هَؤُلاَء بِوَجه، وَهَؤُلاَء بِوَجْه».الحديث الأول: متفق عليه، ولفظه لمسلم؛ وروى البخاري أوله، وروى آخره عن عائشة -رضي الله عنها-. الحديث الثاني: متفق عليه
لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟»، -ئوبەی- دەڵێت: ووتم: الله وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن. فەرمووی: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟» دەڵێت: ووتم: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، دەڵێت: لەسەر سینگمی دا، وفەرمووی: «واللە پیرۆزبێت لێت زانست وزانیاری ئەی ئەبا مونزیر».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە