حديث للعالم
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەزڵەکان

64 حديث

64 حديث

لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، وشوێنی قامچی یەکێکتان لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، ودەرچوونێکی بەندە لە بەیانیان وئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى (بە شکۆدانانى) خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر».ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت». ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەرم کردن خێرە هەمووی». یان فەرمووی: «شەرم کردن هەمووی خێرە».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێدەچێت تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە، یان وەکو ئەو کەسە وایە لە شەودا (بەردەوام) شەونوێژ دەکات و لە ڕۆژدا (بەردەوام) بەڕۆژوو دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد، وجاری وا هەبوو پەزی سەردەبڕی، وپارچە پارچەی دەکرد، وپاشان بۆ هاوڕێکانی خەدیجەی دەنارد، وجاری وابوو دەمووت: دەڵێی هیچ کەسێک لە دونیا بوونی نەبووە جگە لە خەدیجە!، ئەویش دەیفەرموو: «ئەو ئاوا وئاوا بوو، ومن منداڵم لە ئەو هەبوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پەزی سەردەبڕی، وبەشی پێویست لە گۆشتی بۆ هاوڕێکانی (خەدیجە) دەنارد». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «ئەگەر پەزی سەرببڕیایە، دەیفەرموو: «(بەشی پێویست لە گۆشتەکان) بۆ هاوڕێکانی خەدیجە بنێرن». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: عائیشە دەڵێـت: «هالەی کچی خوەیلد خوشکی خەدیجەی کچی خوەیلد داواى ڕوخسەتی کرد بۆ ئەوەى بێتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خەدیجەی بیر کەوتەوە، ودڵی پێخۆشبوو، وفەرمووی: «ئەی خودایە، ئەوەی هالەی کچی خوەیلدە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: خوای گەورە دەفەرموێت: «هیچ شتێک بۆ بەندەکەم نییە ئەگەر ڕۆحی خۆشەویستەکەیم کێشا جگە لە بەهەشت نەبێت؛ ئەگەر ئەو ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئوم دەردائـ وئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وسپاردەکراوە هەر نزا ودۆعایەکی خێر بۆ براکەى بکات، ئەو فریشتە دەڵێت: ئامین، هەمان داوایش بۆ تۆیش بێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات بۆ هاوڕێکانی لە پێناو الله». ئەبو قیلابە ووتی: سەرەتا بە منداڵەكان دەستیپێكرد، چی پیاوێك پاداشتی گەورەترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات بۆ منداڵەكانی، دووریان دەخاتەوە (لە داواكردن لە خەڵك) یان سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەکات لە خەڵکی.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن (شوێنی کۆبوونەوە وئاهەنگ گێڕان)، وسڵاوات بدەن لەسەرم سڵاواتەکانتان پێم دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بوون».(أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن (بەهۆیەوە) یەکتریتان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو بکەنەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما أَنَّ رَجُلاً مِنَ الأعرَاب لَقِيهَ بِطَريق مَكَّة، فَسَلَّم عَلَيه عَبد الله بنُ عمر، وَحمَلهُ على حمار كان يركَبُهُ، وَأعطَاه عِمَامَة كَانت على رأسه، قال ابن دينار: فقُلنا له: أَصْلَحَك الله، إنَّهم الأعراب وهُم يَرْضَون بِاليَسِير، فقال عبدُ الله بنَ عُمر: إِنَّ أَبَا هَذَا كَانَ وُدًّا لِعُمر بنِ الخطَّاب رضي الله عنه وإنِّي سَمِعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إِنَّ أَبَرَّ البِرِّ صِلَةُ الرَّجُل أَهْلَ وُدِّ أَبِيه». وفي رواية عن ابن دينار، عن ابن عمر: أنَّه كان إذَا خَرَج إلى مكة كان له حمار يَتَرَوَّحُ عليه إذا ملَّ رُكُوبَ الرَّاحِلة، وَعِمَامة يَشُدُّ بها رأسه، فَبينَا هو يومًا على ذلك الحمار إِذْ مَرَّ بِهِ أَعْرَابِي، فقال: أَلَسْتَ فُلاَن بنَ فُلاَن؟ قال: بَلَى. فَأَعْطَاهُ الحِمَار، فقال: ارْكَب هَذَا، وَأَعْطَاهُ العِمَامَةَ وَقَالَ: اشْدُدْ بِهَا رَأْسَكَ، فَقَالَ لَهُ بَعض أصحَابِه: غفر الله لك أَعْطَيت هذا الأعرابي حمارا كنت تَرَوَّحُ عليه، وعِمَامَة كُنتَ تشدُّ بها رأسَك؟ فقال: إِنِّي سمِعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إِنَّ مِنْ أَبَرِّ البِّر أَنْ يَصِلَ الرَّجُلُ أَهْلَ وُدَّ أَبِيهِ بَعْدَ أَنْ يُوَلِّيَ» وَإِنَّ أَبَاه كان صَدِيقًا لِعُمَرَ رضي الله عنه .رواه مسلم
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟»، ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «دەستنوێژگرتن (بە شۆردنی ئەندامەکان) بە کامڵی وڕێکی سەرەڕای بوونی ناڕەحەتیش، وزۆر هەنگاو نان بەرەو مزگەوت، وچاوەڕێکردنی نوێژێک پاش تەواو بوونی نوێژێکی تر ؛ چونکە بەڕاستی ئەمەیە پاسەوانی و سەنگەرگرتن بەرامبەر دوژمن (ئەمەیە جیهاد)».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان و لە گەردنیان بدەن وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا ؛ ئەوا بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، و ووتی:ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەو کێ؟ فەرمووی: «باوکت». ولە ریوایەتێکی تردا: (ووترا): ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە چاک هاوەڵ بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر ئێوە تەوەکولتان بە خوای گەورە وەکو پێویست بێت، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچنە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێنەوە».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە