بیروباوەڕ (عەقیدە)
متاح بـ 14 لغة
«لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد، وجاری وا هەبوو پەزی سەردەبڕی، وپارچە پارچەی دەکرد، وپاشان بۆ هاوڕێکانی خەدیجەی دەنارد، وجاری وابوو دەمووت: دەڵێی هیچ کەسێک لە دونیا بوونی نەبووە جگە لە خەدیجە!، ئەویش دەیفەرموو: «ئەو ئاوا وئاوا بوو، ومن منداڵم لە ئەو هەبوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پەزی سەردەبڕی، وبەشی پێویست لە گۆشتی بۆ هاوڕێکانی (خەدیجە) دەنارد». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «ئەگەر پەزی سەرببڕیایە، دەیفەرموو: «(بەشی پێویست لە گۆشتەکان) بۆ هاوڕێکانی خەدیجە بنێرن». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: عائیشە دەڵێـت: «هالەی کچی خوەیلد خوشکی خەدیجەی کچی خوەیلد داواى ڕوخسەتی کرد بۆ ئەوەى بێتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خەدیجەی بیر کەوتەوە، ودڵی پێخۆشبوو، وفەرمووی: «ئەی خودایە، ئەوەی هالەی کچی خوەیلدە».»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








