حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:

متاح بـ 39 لغة
«لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کە بە عەتائی کوڕی ئەبو ڕەباحی ووت: «ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت نیشان بدەم؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباسیش ووتی: «ئەو ئافرەتە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من تووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، ولاشەم دەردەکەوێت، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت»، ئافرەتەکە ووتی: ئارام دەگرم، بەڵام لاشەم دەردەکەوێت لە کاتی توشبونم بەو نەخۆشییە؛ داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- بە عەتائی کوڕی ئەبی ڕەباحی ووت: ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت پێ نیشان بدەم؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباس ووتی: ئەو ئافرەتە حەبەشیە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من نەخۆشیەكم هەیە وتووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، وبەشێك لە لاشەم دەردەکەوێت كاتێك بێھۆش دەبم، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت، ئافرەتەکە ووتی: كەواتە ئارام دەگرم، پاشان ووتی: داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت ئەگەر تووشی فێ هاتم. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية