حديث للعالم
بیروباوەڕ (عەقیدە)

باوەڕهێنان بە قەزا وقەدەر

8 حديث

8 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کە بە عەتائی کوڕی ئەبو ڕەباحی ووت: «ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت نیشان بدەم؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباسیش ووتی: «ئەو ئافرەتە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من تووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، ولاشەم دەردەکەوێت، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت»، ئافرەتەکە ووتی: ئارام دەگرم، بەڵام لاشەم دەردەکەوێت لە کاتی توشبونم بەو نەخۆشییە؛ داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
له ئیبن عەباسەوه -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: من ڕۆژێكيان بە سواری وڵاخێک له پشتی پێغەمبەرى خوا بووم -صلى اللە علیە وسلم- و بە منی فەرموو : «ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشەوە لە گەڵ تۆدا دەبێت، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه، وبزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك سوودت پێ بگەيەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».(الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وتەمەڵ مەبە، ئەگەر ناخۆشیەکت تووش بوو، مەڵێ ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە، بەڵکو بڵێ: (قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ،)^، چونکە ووتنی (ئەگەر) دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆئەوەى کاری خۆی بکات». ^(واتە: ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو).(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي عزة الهذلي رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله وسلم: «إذا أراد اللهُ قَبْضَ عبد بأرض جعلَ له بها حاجة».رواه الترمذي وأحمد وأبو داود الطيالسي
لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وعەرشەکەى لەسەر ئاوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «إِنَّ اللَّهَ قَالَ: إِذَا ابْتَلَيْتُ عَبْدِي بِحَبِيبَتَيْهِ فَصَبَرَ، عَوَّضْتُهُ مِنْهُمَا الجَنَّةَ» يُرِيدُ: عَيْنَيْهِ.رواه البخاري