حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)
متاح بـ 30 لغة
«لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا کە ئیماندار تووشی هەندێک لە بەڵا وناخۆشیەکان دەبێت لە نەفسی خۆی وماڵی وجگە لەمانەش، وخوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەو ناخۆشیانەی کە بەسەریدا هاتووە ئەگەر ئارام وسەبر بگرێت، هەرچەندە بەڵا وکارەساتەکە گەورەتر بێت ئەوا پاداشتەکە گەورەترە لە لایەن خوداوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە بەڵا وناخۆشیەکان نیشانەی خۆشەویستی خودایە بۆ ئیماندار، وقەزا وقەدەری خوای گەورە ڕوودەدن وخۆی لێ لادانیان مەحاڵە، بەڵام ئەوەی ئارام بگرێت وڕازی بێت، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی کە ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی وئەمەش باشترین پاداشتە، وئەوەی توڕە وبێزار بێت وڕقی لە قەزا وقەدەری خودا بێت ئەوا خوای گەورە لێی توڕە دەبێت وئەم توڕەبوونەی خودا خراپترین سزایە بۆ ئەو بەندەیە.

المصدر
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية