حديث للعالم
فەزڵەکان

فەزڵی زیکر کردن

10 حديث

10 حديث

لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان و لە گەردنیان بدەن وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەغەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان، هەرچییەکت دەوێت بیکە ؛ من لێت خۆشبووم».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ئەگەر گوناهـ وتاوان نەکەن؛ ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت، وپاشان کەسانێک دێن کە گوناهـ وتاوان دەکەن، ودەستبەجێ داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەن؛ بۆیە لێیان خۆش دەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(الباقیات الصالحات)* (بریتیە لە) : (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَاَللَّهُ أَكْبَرُ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ)**». *(الباقیات الصالحات: ئەو زیکرانەن کە چاکە وپاداشتیان دەمێننەوە وبەردەوام دەبێت وهەرگیز لەناو ناچێت) ، **(لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ، واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. سُبْحَانَ اللَّهِ، واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا. اَللَّهُ أَكْبَرُ، واتە: خودا لە هەموو کەس وشتێک گەورەترە. الْحَمْدُ لِلَّهِ، واتا: حەمد وئەوپەڕی سوپاس بۆ خودا. لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ، واتە: هیچ هێز وتوانایەکمان مەگەر ئەو هێز وتوانایەى خودا پێمانی دەبەخشێت)ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - حاكم گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عوسمانی کوڕی ئەبی ئەلعاسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە