حديث للعالم
فەزڵەکان

فەزڵی کردەوەکانی دڵ

4 حديث

4 حديث

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى (بە شکۆدانانى) خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر».ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت». ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەرم کردن خێرە هەمووی». یان فەرمووی: «شەرم کردن هەمووی خێرە».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر ئێوە تەوەکولتان بە خوای گەورە وەکو پێویست بێت، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچنە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێنەوە».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خودا دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات، ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن، وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر ویستی چاکەیەک ئەنجامبدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر کردەوەکە چاکەکەى ئەنجامدا؛ ئەوا دە چاکەی بۆ بنووسن هەتا حەوت سەد هێندە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری