حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 59 لغة
«لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات بۆ هاوڕێکانی لە پێناو الله». ئەبو قیلابە ووتی: سەرەتا بە منداڵەكان دەستیپێكرد، چی پیاوێك پاداشتی گەورەترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات بۆ منداڵەكانی، دووریان دەخاتەوە (لە داواكردن لە خەڵك) یان سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەکات لە خەڵکی.»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند شێوەیەك لە مەسرەف کردنی ڕوونكردەوە، وڕیزبەندیانی كرد بەپێی واجبترینیان لەسەر مرۆڤ ئەگەر كەڵەكە بوون ونەزانرا باشتر وایە لە كامیان خەرج بكرێت، سەرەتا لە گرنگترینەوە دەستیپێكرد: فەرمووی ئەو پارەیەی زۆرترین پاداشتی لەسەرە ؛ ئەوەیانە كە مسوڵمان خەرجی دەكات بۆ ئەوانەی واجبە خەرجیان لەسەر بكات وەكو خێزان ومنداڵ، پاشان خەرجیكردن لەسەر ئەو ئاژەڵ وكەرەستانەی ئامادە دەكرێت بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە، پاشان خەرجیكردن بۆ ئەو هاوڕێیانەی كە لە حاڵەتی خۆئامادەكردنن بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية