حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 19 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

ئەم فەرموودەیە باس لە موستەحەبی (سونەتی) دەستپێکردن بە لای ڕاست دەکات، کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (ئەگەر جلتان پۆشی) واتا: ئەگەر ویستتان جل بپۆشن، و(ئەگەر دەستنوێژتان گرت) واتا: ئەگەر دەستانکرد بە کردەوەکانی دەستنوێژگرتن. (ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن) بۆیە سەرەتا دەستی ڕاستی دەکاتە نێو قۆڵەکانى کراسەکە (قەمیسەکە) وبۆ پانتۆڵ وشەڕواڵیش بە هەمان شێوە، ودەستی وپێی ڕاستی سەرەتا دەشۆرێت پێش دەستی چەپی لە کاتی دەستنوێژدا، وڕوونە هەندێک لە ئەندامەکان سونەت نیە بە لای ڕاست دەستپێبکرێت وەکو گوێیەکان، وناو لەپەکان، وڕوو بەڵکو بە یەکجار دەشۆردرێن بە چەنگی ئاوی هەردوو دەست، ئەگەر نەیتوانی هەردوو دەستی بەکاربهێنێت ئەوا بە یەک دەست ئاساییە.

المصدر
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية