فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 18 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە». ئەبو هورەیرە دەڵێت: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا، نوعەیمی موجمیر دەڵێت: «ئەبو هورەیرەم بینی، دەموچاو ودەستەکانى شۆرد هەتاوەکو شۆردنەکە خەریک بوو شانەکانیشی بگرێتەوە، پاشان پێیەکانى شۆرد هەتاوەکو ساقەکانى*، وپاشان ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە»، پاشان ئەبو هورەیرە ووتی: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەیەکی (مسلم) دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خشڵ وڕازێنەرەوەکانی ئیماندار دەگەنە هەرشوێنێکی کە دەستنوێژ پێی بگات». *(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








