حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 54 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەموو ڕۆژێك كە خۆر تێیدا هەڵدێت دوو فریشتە دادەبەزن وبانگ دەكەن، یەكێكیان دەڵێت: خودایە ئەوەی خەرجی دەكات لە پەرستنەكان و لەسەر منداڵ ومیوانەكانی ولە كارە خێرەكان؛ ئەوا شوێنی بۆ پڕ بكەرەوە بە خێرتر لەوەی خەرجی كردووە، وسامانەكەی بە بەرەكەت بێت. وئەوی تر دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە لە خەرجكردن ئەوا سامانەكەی بفەوتێت وتیا بچێت؛ چونكە خەرجی نەكرد لەسەر ئەوانەی كە شایستەن پێیان ببەخشرێت.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية