چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
متاح بـ 71 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە^». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە هەق ومافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی هەتیوان، وڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (پشتکردنە گۆڕەپانی جەنگ وڕاکردن)، وتۆمەتی زینا هەڵواسین بۆ ئافرەتە داوێن پاکە بێئاگاکان (بێ ئاگا وبەریئن لە زیناکردن)». ^(ناونراون بە حەوت تاوانە وێرانکەر ولەناوبەرەکە -الموبقات- چونکە دەبنە هۆی لەناوبردنی بکەرەکانیان لە دونیا وقیامەتدا)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








