بیروباوەڕ (عەقیدە)
لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
متاح بـ 62 لغة
«لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








