حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 55 لغة
«لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس (لە دڵی دوژمنەکان) پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە لە هەر شوێنێک پیاوێک لە ئومەتەکەم گەیشتە کاتی نوێژ کردن ئەوا با نوێژ بکات، وغەنیمە (دەستکەوتەکانی جەنگ) بۆ من حەڵاڵکراوە وبۆ هیچ كەسێك لە پێش من حەڵاڵ نەکرابوو، وشەفاعەت کردنم پێبەخشراوە، وپێغەمبەرانی تر دەنێردران بۆ قەومەکەی خۆیان بە تایبەتی، ومن نێردراوم بۆ هەموو خەڵکی بە گشتی».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پێنج تایبەتمەندی بە ئەو بەخشیووە كە بە هیچ پێغەمبەرێكی تر نەبەخشراوە لەپێشی: یەكەم: بە ترساندن سەرخراوم، ترس دەچێنرێتە نێو دڵی دوژمنانم ئەگەرچیش دووری نێوانمان بە ئەندازەی مانگێكە. دووەم: زەوی كراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە؛ لە هەرشوێنێك بین نوێژەكانمان دەكەین، وخاكی سەر زەوی پاككەرەوەیە بۆمان لەكاتی نەبوونی ئاودا. سێیەم: دەستكەوتەكانی جەنگ (غەنیمە) بۆ ئێمە حەڵاڵ كراوە، ئەمیش ئەو شتومەكانەیە كە مسوڵمانان دەستیان دەكەوێت لەكاتی جەنگیان دژی كافرەكان. چوارەم: شەفاعەتی مەزنم پێبەخشراوە؛ بۆ هێوركردنەوەی خەڵكی لە ناڕەحەتی وەستان لە ڕۆژی قیامەتدا. پێنجەم: بۆ هەموو خەڵكی نێردراوم؛ بۆ هەموو مرۆڤ وجنۆكەكان، بەپێچەوانەی پێغەمبەرانی پێشوو كە بەتایبەتی دەنێردران بۆ گەلەكانیان.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية