حديث للعالم
بیروباوەڕ (عەقیدە)

باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی

26 حديث

26 حديث

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە میرداسی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوچاکان یەک لە دوای دەڕۆن، هەتاوەکو پاشماوەیەک (لە خەڵکی خراپ) وەکو پاشماوەی جۆ یان خورما دەمێنێتەوە؛ کە خواى گەورە ڕێز وپلەیان بەرز ناکاتەوە (هیچ نرخ وپلەیەکیان نییە لە لای خواى گەورە)».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە زەینەبی کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە ترسێکی زۆرەوە هاتە ژوورەوە، وفەرمووی: «لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە»، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەی وپەنجەکەی تەنیشتی، زەینەبی كچی جەحش دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاوچاکان لەنێو ئێمەدان؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: «ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت (لە پێناو خوا یەکتریان خۆشدەوێت)، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی بەرزەی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».(الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي أمامة رضي الله عنه قال: سمعتُ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يقولُ: «اقْرَؤُوا القرْآنَ؛ فَإنَّهُ يَأتِي يَوْمَ القِيَامَةِ شَفِيعًا لأَصْحَابِهِ».رواه مسلم
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «هەموو بەندەیەک لەسەر ئەو شتە زیندوو دەکرێتەوە کە لەسەری مردووە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، هەتا دەتوانن هیچ شتێک نەبێـتە ڕێگر لەئەنجامدانی نوێژ لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر)؛ ئەوا ئەنجامیان بدەن». پاشان -ئەم ئایەتەی- خوێندەوە: «{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ هەموویان لە ڕووبارەکانى بەهەشتن».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک کافر (بێباوەڕ) چاکەیەک دەکات؛ ڕزقێکی پێدەبەخشرێت لەم دونیایەدا، بەڵام ئیماندار خواى گەورە چاکەکانی بۆ دەپارێزێت (بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە) لە قیامەتدا، وڕزقی پێدەبەخشێت لە دونیادا بەهۆی گوێڕایەڵبوونی». ولە گێڕانەوەیەکدا: «خواى گەورە ستەم ناکات لە ئیماندار (تەنانەت) هێندەى یەک چاکەیش بێت، بەهۆیەوە لە دونیادا (ڕزقی) پێدەبەخشرێت، ولە قیامەتدا بەهۆیەوە پاداشتی دەدرێتەوە، بەڵام کافر (بێباوەڕ) ئەگەر چاکەیەک بکات ڕزقی پێدەبەخشرێت ئەگەر لە پێناو خواى گەورە ئەنجامیدا بێت، هەتاوەکو ئەگەر بگات بە قیامەت، هیچ چاکەیەکی نییە بۆئەوەى لەسەری پاداشت بدرێتەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە دەروازەکانى مەدیندا هەندێک فریشتە هەن، بۆیە نە تاعون ونە دەجال ناتوانن ڕووی تێبکەن».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر خەڵكی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت، ودەووترێت: ئەمە شوێنی تۆیە (لە ڕۆژی دواییدا کە پێی ناگەیت) هەتا خواى گەورە زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن، ئەوە کاتێک دەبێت کە: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] واتە: {باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کە پێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا}، وقیامەت ڕوودەدات بەشێوەیەک کە دوو پیاو پۆشاکێکیان ڕاخستووە لەنێوانیان ناتوانن مامەڵەکە تەواو بکەن، وناتوانن بیپێچنەوە، وقیامەت ڕوودەدات لە کاتێکدا پیاوێک شیری وشترەکەى هەڵگرتووە، ناتوانێت بیخواتەوە، وقیامەت ڕوودەدات وکەسێک عەماراوەکەى چاکدەکات -ئامادەی دەکات- بەڵام -مەڕوماڵاتەکەى- ناتوانن لێی بخۆنەوە، وقیامەت ڕوودەدات ویەکێکتان پارووەکەى بەرزکردووەتەوە بەرەو دەمی بەڵام ناتوانێت بیخوات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە