حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 43 لغة
«لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر خەڵكی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت، ودەووترێت: ئەمە شوێنی تۆیە (لە ڕۆژی دواییدا کە پێی ناگەیت) هەتا خواى گەورە زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕایدەگەیەنێت كە هەر بەندەیەك بمرێت؛ ئەوا شوێن وپلە وپایەی تایبەتی خۆی پێنیشان دەدرێت لە بەهەشت یان لە دۆزەخ؛ لە سەرەتا وكۆتایی ڕۆژدا، شوێنی لە بەهەشتدا دەبێت ئەگەر خەڵكی بەهەشت بێت، وشوێنی لە دۆزەخدا دەبێت ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بێت، وپێی دەووترێت: (ئەمە شوێنی تۆیە كە بۆی دەچیت لە ڕۆژی قیامەتدا). پیشاندانیان ئاسوودەییە بۆ ئیمانداران، وئازاردانی كافرەكانە.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية