حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 66 لغة
«لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیسلامی چوواند بە بینایەكی پتەو كە لەسەر پێنج پایە دامەزراوە وئەم بینایە لەسەر ئەم پایانە وەستاوە، وتایبەتمەندیەكانی تر لە ئیسلامدا بۆ كامڵتر وچاكتركردنی بیناكەیە، یەكەم پایە: شایەتمان : شاهێدای دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەم دوو شاهێدی دانە یەك پایەن، و لەیەك جیا نابنەوە، بەندە دەیڵێت ودان دەنێت بە وەحدانیەتی -تاكێتی- الله وبەوەی تەنها ئەو شایستەی پەرستنە بێ هیچ هاوبەشێك، وكردەوە بەئاماژەكانیان دەكات، وباوەڕی بە پەیامی موحەمەد هەیە -صلى اللە علیە وسلم- وشوێنی دەكەوێت. پایەی دووەم: نوێژ ئەنجامدان: ئەمیش بریتیە لە پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژدا؛ بەیانی ونیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا، لەگەڵ جێبەجێكردنی مەرج وپایە و واجبەكانیان. پایەی سێیەم: زەكاتدان: ئەمیش پەرستنێكە بە پارە وسامان ئەنجامدەدرێت، و واجبە لەسەر هەموو پارە وسامانێك كە گەیشتبێتە بڕێكی دیاریكراو لە شەریعەتدا، ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت. پایەی چوارەم: حەج كردن: بریتیە لە ڕۆیشتن بۆ مەككە بۆ جێبەجێكردنی هەندێك دروشم ومەراسیمی دیاریكراو ؛ كە بۆ پەرستن و بەندایەتی كردن بۆ خوای گەورە ئەنجامدەدرێت -عز وجل-. پایەی پێنجەم: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان: بریتیە لە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن بەنیەتی بەندایەتی كردن بۆ الله، لەكاتی دەرچوونی بەرەبەیان هەتاوەكو ئاوابوونی خۆر.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية