حديث للعالم
نوێژ

واجب بوونی نوێژ وحوکمی ئەو کەسەی کە نوێژ ناکات

5 حديث

5 حديث

لە عەمرو کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە ئەمیش لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە».(أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
لە بورەیدەی کوڕی حوصەیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: زوو نوێژی عەسر ئەنجامبدەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە