حديث للعالم
نوێژ

کڕنووش بردنی: هەڵەکردن لە نوێژ -السهو- وقورئان خوێندن وسوپاسکردن

4 حديث

4 حديث

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «دەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، ئەگەر پێنج ڕکاتی ئەنجام دابێت؛ ئەوا نوێژەکەى بەو ڕکاتە جووت دەبێت، وئەگەر هەر چوار ڕکاتەکەی ئەنجام دابێت؛ ئەوا ئەمە سەرشۆڕکردنی شەیتانە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی ڕافیعەوە دەڵێت: «ئەبو هورەیرە {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ} -سورەتی الإنشقاق-ی بۆیان خوێندەوە، وسوجدەى برد، پاش سوجدە بردنەکە پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى برد (پاش خوێندنی ئەم سورەتە)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باس وهەواڵێکی خۆشی پێ بگەیشتایە یان سەبارەتیان موژدەى پێبدرایە؛ سوجدەى دەبرد بۆئەوەى سوپاسی خواى گەورە بکات».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە