حديث للعالم
بیروباوەڕ (عەقیدە)

باوەڕهێنان بە خوای گەورە

44 حديث

44 حديث

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان»، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: سوێند بە الله لەو کاتەوەی گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە نەهی لێكرد، سوێندم نەخواردووە بە جگە لە خوای گەورە؛ نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی واقید حاریس کوڕی عەوفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو، وخەڵکی لەگەڵیدا بوون، لەو کاتەدا سێ کەس هاتن، دووانیان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویەکێکیان ڕۆیشت، دووانیان لە نزیک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستان، یەکێکیان شوێنێکی بەتاڵی دۆزییەوە لە ئەڵقەی دانیشتنەکەدا بۆیە لەوێ دانیشت، وئەوی تریان لە پشتی ئەوانەوە (لە پشتی ئەڵقەکەوە) دانیشت، بەڵام کەسی سێیەم ڕۆیشت وپشتی هەڵکرد، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتەکانى تەواو بوو، فەرمووی: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای بە خودا گرت؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو؛ لەو کاتەدا پیاوێکی تر بە لایاندا تێپەڕی، پیاوەکە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئەم پیاوەم خۆشدەوێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا پێیت وتووە؟»، پیاوەکە ووتی: نەخێر، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێی بڵێ (با بزانێت کە خۆشت دەوێ)؟»؛ بۆیە ئەویش شوێنی پیاوەکە کەوت، وپێی ووت: (إني أحبك في الله)*، ئەویش ووتی: (أحبك الذي أحببتني له)**». *(واتە: من لە پێناو خواى گەورە تۆم خۆشدەوێت)، **(خوداش تۆی خۆشبووێت چونکە لە پێناو ئەو تۆ منت خۆش ویستووە)نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری خودا».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی فەرموو ومن شتێكی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە»، ومن ووتم: هەركەسێك بمرێت لەسەر نەپاڕانەوە لە جگە لە الله ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەگێڕێتەوە: كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی من بكات؛ منیش لە نەفسی خۆمدا یادی ئەو دەكەم، ئەگەر لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكدا یادی من بكات؛ ئەوا من لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی خێرتر لە ئەوان یادی دەكەم، ئەگەر بستێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من باڵێک لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر باڵێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من چوار باڵ (باعێك) لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ڕێكردنەوە بێت بۆ لام ئەوا من بە خێراییەوە دێم بۆ لای».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».رواه ابن ماجه والبيهقي وغيرهما
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات». ولە ریوایەتێکدا: «خودای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، یەک دانەیانی دابەزاند بۆ نێو جنۆکەکان ومرۆڤەکان وئاژەڵەکان ومێرووەکان، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوەیە سۆز وڕەحمەتیان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوە ئاژەڵە دڕندەکان ڕەحمەت وسۆزیان هەیە بەرامبەر بە بێچووەکانیان، وخودای گەورە نەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە کە بە هۆیانەوە ڕەحمی وبەزەیی دێتەوە بەرامبەر بە بەندەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، بە هۆی یەک ڕەحمەت لەوانەوە؛ بوونەوەرەکان ڕەحمەت وسۆز وبەزەییان هەیە بەرامبەر یەکتر، ونەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە بۆ ڕۆژی قیامەت». ولە ریوایەتێکدا: «خوای گەورە ئەو ڕۆژەی کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد؛ سەد ڕەحمەتی دروستکرد، هەر ڕەحمەتێک بە گوێرەی نێوان ئاسمان وزەوییە، یەک ڕەحمەتی دابەزاندە سەر زەوی بە هۆی ئەو تاکە ڕەحمەتەوە دایک ڕەحم وبەزەیی هەیە بەرامبەر ڕۆڵەکەی، وئاژەڵە دڕندەکان وباڵندەکان ڕەحم وبەزەییان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بەرپا بێت ئەوا خوای گەورە هەموو ڕەحمەتەکان تەواو وکامڵ دەکات لەگەڵ ئەم ڕەحمەتەی دونیاش (بۆ ئەوەی بە هۆیانەوە ڕەحم وبەزەیی بێتەوە بە بەندەکانی، وبەندەکانیش ڕەحمەت وبەزەییان بە یەکتر بێتەوە)».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
له ئەبو زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت : «ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە، ولەنێوان ئێوەشدا بەحەڕامم داناوە، بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن، ئەی بەندەکانم، هەمووتان گومڕان جگە لە ئەوانە نەبێت کە من هیدایەتم داون بۆیە داوای هیدایەت لە من بکەن؛ هیدایەتتان دەدەم. ئەی بەندەكانم، هەمووتان برسین جگه لە ئەوانەی من تێرم كردوون، بۆیه داوای ڕزق له من بكەن؛ ڕزقتان دەدەم، ئەی بەندەكانم، هەمووتان ڕووتن وعەیبە وکەموکورتیتان دیارە جگه له ئەوانه نەبێت كه من پۆشیومن، بۆیه داوای پۆشین له من بكەن؛ دەتان پۆشم. ئەی بەندەكانم، ئێوه به شەو وڕۆژ گوناهـ وتاوان دەکەن، ومن له هەموو تاوانەکان خۆش دەبم، بۆیه داوای لێخۆشبوون له من بكەن؛ لێتان خۆش دەبم. ئەی بەندەکانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه به مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی تەقوادارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمە هیچ له موڵكی من زیاد ناكات. ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی خراپەكارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمه هیچ له موڵکی من كەم ناكات، ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەكەم كەسەوه بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه به هەمووتانەوه له یەك شوێن بووەستن و داوا له من بكەن، ئەوا من داواكاری هەمووی جێبەجێ دەكەم ئەوەنده له موڵكی من كەم دەكات هەروەكو چۆن دەرزییەک لە ئاوی دەریا كەم دەكاتەوه كاتێك دەخرێته ناو دەریاکە ودەهێندرێتە دەرەوه، ئەی بەندەكانم، ئەوە تەنها کردەوەکانتانە من بۆتان دەبژێرم، وپاشان پاداشتتان دەدەمەوە (به چاكه وخراپه)، جا بۆیه ئەوەی خێر وخۆشی بینی؛ ئەوا با سوپاس وحەمدی خودا بكات، وئەوەش جگه له ئەوەی بینی؛ ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: (ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە)».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پرسیارم كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە»، ووتم: پاش ئەوە چی (واتە: چی تاوانێک گەورەترە)؟ فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی لە خواردنەکەت دەخوات»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «زینا بکەیت لەگەڵ هاوسەری دراوسێکەت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە». پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: «{ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ } }[هود: 102] واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەترینی تاوانە گەورەکان: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، دڵنیابوونی دووربوون لە پیلان وسزای خوای گەورە، بێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بێ ئومێدی لە هاتنی هێوری وئارامی لە لایەن خوای گەورەوە».عەبدولرەزاق گێڕاویەتیەوە
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ما توطَّنَ رجلٌ مسلمٌ المساجدَ للصلاة والذِّكر، إلا تَبَشْبَشَ اللهُ له، كما يَتَبَشْبَشُ أهلُ الغائب بغائبهم إذا قَدِمَ عليهم».رواه ابن ماجه وأحمد
لە ئەبی هوڕەیڕەەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرموویەتی: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی (وەلیەكی) من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام ؛ هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى ئەو شتانەی لەسەری فەرزم كردووە، وبەندەکەم بەردەوام لێم نزیک دەبێتەوە بە ئەنجامدانى نافیلەکان^ هەتاوەکو خۆشم دەوێت، ئەگەر خۆشم ویست؛ ئەوا پارێزەری ئەو بیستنەی دەبم کە پێی دەبیستێت، وئەو بینینەی کە پێی دەبینێت، وئەو دەستەی کە شتی پێ وەردەگرێت، وئەو پێیەی کە پێی ڕێدەکات، ئەگەر داوام لێبکات ئەوا پێی دەبەخشم، وئەگەر پەنام پێبگرێت ئەوا پەنای دەدەم، لەسەر ئەنجامدانى هیچ کردەوەیەک بە گومان نەبووم وەکو گومانم لە کێشانی ڕۆحی ئیماندار، حەز لە مردن ناکات، ومنیش حەز ناکەم ئازاری بدەم». ^(نافیلە؛ واتە: ئەو وتە وکردەوانەى کە فەرز نین بەڵام بەندە ئەنجامیان دەدات بۆ بەرزبوونەوەى پلە ونزیکبوونەوەى لە خواى گەورە، پێشی دەووترێت: سونەت یان موستەحەب یان خۆبەخش)(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیک وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگڕێتەوە کە (پەروەردگار) دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر بە ڕێ کردن بۆ لای من بێت؛ ئەوا من بە هەروەلە* بۆ لای ئەو دێم». *(هەروەلە: جۆرێکە لە ڕاکردن -بەڵام بە شێوەیەکی مامناوەند نە ڕێکردن ونە ڕاکردنی خێرایە-)بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت، ئەو كەسە سەیری لای ڕاستی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، وسەیری لای چەپی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، سەیری پێشەوەى دەکات دەبینێت دۆزەخ بەرەو ڕوویەتی، بۆیە خۆتان لە دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت (خێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری