حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 51 لغة
«لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك كاتێك گوێی لە بانگ دەبێت، پاش تەواوبوونی بانگەكە بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ:خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگە)؛ بانگ چەند ڕستەیەكە كە خەڵكی پێ بانگ دەكرێت بۆ پەرستنی الله ونوێژكردن، (التَّامَّةِ:كامڵ ومەزنە)؛ تەواو وكامڵە، وبانگەوازیە بۆ تەوحید -یەك خوا پەرستی- وپەیامی ئاسمان، (وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ:ئەم نوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە)؛ كە بەردەوام ئەنجامدەدرێت، (آتِ:ببەخشە)، (مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ: بە موحەمەد ﷺ -وەسیلەت-)؛ وەسیلەت بەرزترین شوێنە لە بەهەشتدا كە تەنها بۆ ئەو دەبێت، (وَالفَضِيلَةَ:وفەزیڵەت)؛ پلەی فەزڵ وڕێزلێنان كە لەسەرەوەی پلەی هەموو خەڵكیە، (وَابْعَثْهُ:وپێی ببەخشە)، (مَقَامًا مَحْمُودًا:پلەی ستایشكردن)؛ ستایش دەكرێت ئەوەی ئەم پلەیەی پێدەبەخشرێت، ئەمیش پلەی شەفاعەتكردنی مەزنە لە ڕۆژی قیامەتدا، (الَّذِي وَعَدْتَهُ: كە پەیمانت پێداوە)؛ كاتێك دەفەرمویت: ﴿عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا﴾ واتە: ﴿ئومێدەوار بە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)﴾، بەوەی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت. ئەوەی ئەم نزایە بكات لەپاش بیستنی بانگ؛ ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- بۆ مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.

المصدر
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية