بیروباوەڕ (عەقیدە)
متاح بـ 14 لغة
«لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چەند ناوێکی خۆی بۆمان گێڕایەوە، لەو ناوانەیش کە لەبەرمان کرد، فەرمووی: «من موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلموقەفی:المقفي)^، و(ئەلحاشیر:الحاشر)^^، و(نەبی ئەلڕەحمە:نبي الرحمة)~م». *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)، ^^(واتە: یەکەم کەسە کە لە قیامەتدا زیندوو دەکرێتەوە وحەشر دەکرێت، هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ~(واتە: پێغەمبەری ڕەحمەت وسۆز وبەزەییە بۆ هەموو بوونەوەرێک وشتێک لە گەردوون)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








