حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 54 لغة
«لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە جوێندان بە هاوەڵان، بەتایبەتی ئەوانەی زووتر كۆچیان كرد -لە موهاجیرەكان- وهەروەها پشتیوانان -ئەنساڕەكان-، وفەرمووی: ئەگەر كەسێك لە نێو خەڵكی هێندەی شاخی ئوحود ئاڵتون بكات بە خێر ئەوا ناگات بە پاداشتی چنگێك خواردن یان نیوەی لە بەخشینی ئەوان؛ ئەمیش بەهۆی زۆر دڵسۆزی وزۆر ڕاستگۆیی لە نیەتیاندا، هەروەها بەخشین وجەنگاوەرییان پێش فەتح وڕزگاركردنی مەككە بوو ؛ كە لەپێش ئەم كاتە زیاتر پێویست بوو.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية