حديث للعالم
بانگەوازی کردن بۆ لای خوای گەورە

فەزڵی وجوانیەکانی ئاینی ئیسلام

5 حديث

5 حديث

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو، وئاگای لێنەبوو کە چی دەخوێنێت؛ ئەوا با ڕاکشێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: هەرشتێکی لێبخورێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەرشتێکی لێ بدزرێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەریەکێک شتێکی لێ کەم بکاتەوە (لێ ببات)؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت». لە ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: مرۆڤ یان ئاژەڵ یان باڵندە لێی بخوات؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت لە ڕۆژی قیامەتدا»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت یان دانەوێڵەیەک بچێنێت: مرۆڤ یان ئاژەڵ یان هەرشتکی تر لێی بخوات؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی ئەسوەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ مەدینە، و لەگەڵ عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دانیشتم و جەنازەیەک بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەى سێیەم بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە خراپە وەسفی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، ووتم: چی زامنکرا ئەی ئەمیری ئیمانداران؟ ووتی: ئەوەم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە»، ووتمان: وسێ کەس؟ فەرمووی: «وسێ کەس»، ووتمان: ودوو کەس؟ فەرمووی: «ودوو کەس»، پاشان پرسیارمان لێی نەکرد سەبارەت بە یەک کەس.بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک لە ڕێگایەکدا دەڕۆیشت زۆر تینووی بوو، بیرێکی دۆزیەوە ودابەزیە نێوی وئاوی خواردەوە، پاشان دەرچوو، بینی سەگێک هەناسەبڕکێیەتی؛ قوڕی دەخوارد بەهۆی تینوێتیەوە، پیاوەکە ووتی: ئەم سەگە تووشی تینوێتیەک بووە وەکو ئەوەى تووشی من بوو، بۆیە (پیاوەکە) دابەزیە نێو بیرەکە، وخوفەکەى* پڕ کرد لە ئاو وبە دەمی هەڵیگرت هەتاوەکو بەرز بووەوە، وئاوی دا بە سەگەکە، خواى گەورە بەهۆی ئەم کردەوەیە سوپاسی کرد، ولێی خۆش بوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «خواى گەورە بەهۆی ئەم کردەوەیە سوپاسی کرد، ولێی خۆش بوو، وکردیە بەهەشتەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «كاتێک سەگێک سووڕی دەخوارد بە دەوری بیرێکدا خەریک تینوێتی بیکوژێت، زیناکەرێک لە زیناکەرەکانى بەنی ئیسرائیل (سەگەکەى) بینی؛ پێڵاوەکە داکەند وپڕی کرد لە ئاو ودای بە سەگەکە بۆئەوەى بیخواتەوە؛ بەهۆی ئەمەوە (خواى گەورە) لێی خۆش بوو». *(خوف: وەکو گۆرەوى وایە لە پێست دروستدەکرێت)بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری