حديث للعالم
جەنازەکان

سەردانیکردنی گۆڕەکان

2 حديث

2 حديث

لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عائيشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئایا بۆتان بگێڕمەوە سەبارەت بە من وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتمان: بەڵێ، ووتی: کاتێک شەوی من کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لام بوو، گەڕایەوە وچارۆکەکەى (بشتەکەى) ونەعلەکەى داکەند، لە لای پێیەکانى داینان، لێواری ئیزارەکەى (جلی نیوەى خوارەوەى لاشەی) خستە سەر جێگاکەی، وپاڵی دایەوە، پاڵکەوت هەتاوەکو پێی وابوو کە من خەوتووم، چارۆکەکەى بە هێواشی برد، ونەعلەکانى بە هێواشی لەپێکرد، ودەرگاکەی کردەوە ودەرچوو، پاشان بە هێواشی (دەرگاکەى) داخست، سەرپۆشەکەم کردە سەرم وڕووم داپۆشی، وئیزارەکەم توند بەست، پاشان لە پشتیەوە چووم، هەتاوەکو گەیشتە بەقیع، زۆر وەستا، پاشان سێ جار دەستی بەرز کردەوە، پاشان ئاوڕی دایەوە ومنیش ئاوڕم دایەوە، و بەپەلە ڕێی کرد ومنیش بەپەلە ڕێم کرد، وخێرا بوویەوە لە ڕێکردن ومنیش خێرا بوومەوە لە ڕێکردن، گەڕایەوە بۆ ماڵەوە ومنیش گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، پێش ئەو چوومە ژوورەوە، کاتێک پاڵکەوتم هاتە ژوورەوە، فەرمووی: «ئەوە چیتە؟ ئەی عائیش، بۆچی وا هەناسە دەدەیت»، (عائیشە) ووتی: هیچ نییە، فەرمووی: «پێم دەڵێیت یان -اللطیف الخبیر*- (خواى گەورە) پێم دەڵێت»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، باوک ودایکم بە قوربانت بن، وهەموو شتێکم پێی ووت، فەرمووی: «تۆ ئەو ڕەشاییە بوویت کە لە پێشمەوە بینینم؟»، ووتم: بەڵێ، بە مشتێک لەسەر سینگمی دا کە ئازاردەر بوو، پاشان فەرمووی: «ئایا گومانت ئەوە بوو خواى گەورە ستەمت لێبکات وپێغەمبەرەکەى؟»، ووتی: هەرشتێک خەڵکی بیشارێتەوە؛ خواى گەورە پێی دەزانێت؟! بەڵێ، فەرمووی: «جبریل هات کاتێک منت بینی، بانگی کردم، ولە تۆ شاردیەوە، وەڵامم دایەوە، لە تۆ شاردمەوە، نەدەهاتە ژوورەوە چونکە جلەکانت دانا بوو، وگومانم وابوو کە خەوتوویت، حەزم نەکرد بەخەبەرت بکەمەوە، وترسام لەوەى هەست بە تەنیایی بکەیت، (جبریل) فەرمووی: «پەروەردگارت فەرمانت پێدەکات، کە بێیت بۆ لای ئەهلی بەقیع؛ وداواى لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت»، ووتم: چییان پێ بڵێم ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: بڵی: «(السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين، وإنا إن شاء الله بكم للاحقون)**». *(اللطیف: ناوێکی خواى گەورەیە بە واتای چاکەکار وبەبەزەیی ونەرمونیان دێت بەرامبەر بوونەوەرەکان. الخبیر: واتا زانا وشارەزا بە وردەکاری ونهێنی هەموو شتێک)، **(واتە: سەلام لە ئێوە بێت نیشتەجێبووانى ئەم شوێنە لە ئیمانداران ومسوڵمانان، وخواى گەورە ڕەحم بکات لە ئەوانەى لە پێشووتر چوون ولە ئەوانەیش لە داهاتوودا دێن-بۆ ئەم شوێنە-، وئێمە بە ویستی خواى گەورە دێین بۆ لای ئێوە)موسلیم گێڕاویەتیەوە