حديث للعالم
تایبەتمەندییە موحەمەدیەکان

سیفەتە ڕەوشتییەکان

15 حديث

15 حديث

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە زووانە بچوکی بیبینم، بەڵکو تەنها زەردە خەنەی دەکرد».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت».تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا (ڕوپامایی)، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك خەڵكی لەسەر كردەوەكانیان پاداشت دەدرێنەوە ؛ خوای گەورە -عز وجل- پێیان دەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی ڕیابازیتان بۆیان دەكرد لە دونیادا، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەستدەكەوێت لەلای ئەوان؟».(أحمد) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداواى قەرزەکەى کرد بە شێوازێکی ناشیرین، هاوەڵان ویستیان ئازاری بدەن، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازى لێبێنن، مافی خۆیەتی داوای بکات»، پاشان فەرمووی: «(وشترێکی) بێببەخشن با تەمەنی وەکو (وشترەکەى) خۆی بێت»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، وشتری بەتەمەنتری تێدایە، فەرمووی: «پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کەسانێک لە ئەعرابیەکان هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئایا ماچی منداڵەکانتان دەکەن؟ فەرمووی: «بەڵێ»، (ئەعرابیەکان) ووتیان: والله ئێمە ماچیان ناکەین ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا دەتوانم چی بکەم ئەگەر خواى گەورە ڕەحم وبەزەیی لە دڵی ئێوە دەرهێنا بێت! ».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی* نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا، سەیری ملی پێغەمبەرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- و (بینیم) لێواری جلەکە شوێنەواری لەسەر جێهێشتبوو بەهۆی توندی ڕاکێشانەوە، وپاشان (ئەعرابیەکە) ووتی: ئەی موحەمەد، فەرمان بکە هەندێک سامانم پێببەخشرێت لەو سامانەى خودا کە لە لای تۆیە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وپێکەنی، وپاشان فەرمانى پێکرد بۆئەوەى هەندێکی پێببەخشرێت». *(چارۆکە: وەکو بشت وعابا وایە)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەندێک لە ئەنساڕەکان داواى (خێریان) لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد ئەویش پێیانی بەخشی، هەتاوەکو هیچ شتێک نەمایەوە، کاتێک هیچ شتێک نەمایەوە لەبەردەستیدا، پێیانی فەرموو: «هەر خێرێکم لە لا بێت؛ لە ئێوەى ناگرمەوە (پێتان دەبەخشم)، و هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ خودا قەناعەتی پێدەبەخشێت، وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت، وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو لە نێو خەڵکیدا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، وهیچ بۆنێکم نەکردووە هێندەی بۆنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- خۆش بێت، ودە ساڵ خزمەتی پێغەمبەری خودا کرد -صلى الله عليه وسلم-، هەرگیز پێمی نەفەرموو: ئۆف، وهەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە کردوومە: بۆچی ئاوات کرد؟، وهەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە نەمکردووە: ئایا بۆچی ئاوات نەکرد؟».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى، وهەرگیز پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە، مەگەر سنورێک لە سنورەکانی الله پێشێل بکرایە، بۆیە لە پێناو الله تۆڵەی دەسەندەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی شیخیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێک لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش بەهۆی گریانیەوە -صلى اللە علیە وسلم-».نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَحْسَنَ النَّاسِ، وَكَانَ أَجْوَدَ النَّاسِ، وَكَانَ أَشْجَعَ النَّاسِ، وَلَقَدْ فَزِعَ أَهْلُ الْمَدِينَةِ ذَاتَ لَيْلَةٍ، فَانْطَلَقَ نَاسٌ قِبَلَ الصَّوْتِ، فَتَلَقَّاهُمْ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَاجِعًا، وَقَدْ سَبَقَهُمْ إِلَى الصَّوْتِ، وَهُوَ عَلَى فَرَسٍ لِأَبِي طَلْحَةَ عُرْيٍ، فِي عُنُقِهِ السَّيْفُ، وَهُوَ يَقُولُ: «لَمْ تُرَاعُوا، لَمْ تُرَاعُوا» قَالَ: «وَجَدْنَاهُ بَحْرًا، أَوْ إِنَّهُ لَبَحْرٌ» قَالَ: وَكَانَ فَرَسًا يُبَطَّأُ.متفق عليه