KU
سیفەتە ڕەوشتییەکان
ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ
2 حديث
ڕێزداری وبەخشندەیی پێغەمبەر ﷺ
2
شەرم کردنی پێغەمبەر ﷺ
1
ئازایەتی پێغەمبەر ﷺ
1
نەرم ونیانی پێغەمبەر ﷺ
3
ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ
2
قسەکردنی پێغەمبەر ﷺ
2
پێکەنینی پێغەمبەر ﷺ
1
گریانی پێغەمبەر ﷺ
1
خۆڕاگری ولەسەرخۆیی پێغەمبەر ﷺ
1
2 حديث
لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا (ڕوپامایی)، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك خەڵكی لەسەر كردەوەكانیان پاداشت دەدرێنەوە ؛ خوای گەورە -عز وجل- پێیان دەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی ڕیابازیتان بۆیان دەكرد لە دونیادا، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەستدەكەوێت لەلای ئەوان؟».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کەسانێک لە ئەعرابیەکان هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئایا ماچی منداڵەکانتان دەکەن؟ فەرمووی: «بەڵێ»، (ئەعرابیەکان) ووتیان: والله ئێمە ماچیان ناکەین ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا دەتوانم چی بکەم ئەگەر خواى گەورە ڕەحم وبەزەیی لە دڵی ئێوە دەرهێنا بێت! ».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری