حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
متاح بـ 16 لغة
«لە زەیدی کوڕی ئەرقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەم ئاودەستخانانە شەیتانەکانی تێدا ئامادە بن، بۆیە ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ سەرئاو با بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث)*». *(واتە:پەنا بە خودا دەگرم لە شەیتانی نێر ومێ)»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

شوێنی سەرئاو کردن وئاودەستخانەکان جن وشەیتانەکان تێیاندا ئامادە دەبن، ولەوێ چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەى زیان بە نەوەکانى ئادەم بگەیەنن وتووشی کێشەیان بکەن چونکە شوێنێکە تێیاندا عەورەت ئاشکرا دەبێت، وناوی خودا لەو شوێنانە ناهێندرێت، بۆیە دەبێت مسوڵمان ئەگەر چووە سەرئاو (توالێتەوە) بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث) واتە: (پەنا بە خودا دەگرم وداواى پاراستنم لە ئەو دەکەم لە هەموو شەیتانێکی نێر ومێ).

المصدر
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية