فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
متاح بـ 60 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیری^ بکردایە بۆ دەستپێكردنی نوێژ هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنێت، بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟ فەرمووی: دەڵێم: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە». ^(تەکبیرە: مەبەست لێی یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








