حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

متاح بـ 64 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە سروشتیە پاکەکان کە خۆشەویستن لای مرۆڤی باوەڕدار): خەتەنەکردن، و لابردنی موی دامێن، وكورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵ».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتە پێنج كردەوە لە ئاینی ئیسلامە وسونەتی پێغەمبەرانە: یەكەم: خەتەنەكردن، بریتیە لەبڕینی پێستی زیادە لەسەر چووكی نێر، وبڕینی پێستی زیادەیە لەسەرەوەی ئەندامی مێینە ؛ لەبەشی سەرەوەی میتكە. دووەم: لابردنی موی دامێن سێیەم: كورتكرنەوە وبڕینی سمێڵ، بریتیە لە كورتكردنەوەی ئەو مووەی بەشی سەرەوەی لێوی پیاو دادەپۆشیت ؛ كورتكردنەوەی بەشێوەیەك لێو دەربكەوێت. چوارەم: بڕین وكورتكرنەوەی نینۆكەكان. پێنجەم: لابردنی مووی بن باڵ.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية