فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت:
متاح بـ 47 لغة
«لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان»، ودەیفەرموو: «ئەگەر هەریەکێکتان نیازی ئەنجامدانى کارێکی هەبوو، ئەوا با دوو ڕکات جگە لە فەرز -دوو ڕکاتی سونەت- ئەنجام بدات، وپاشان بڵێت: (اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وأَسْأَلُكَ من فَضلك العظيم، فإنك تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ، وتعلمُ ولا أعلمُ، وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ. اللهم إن كنتَ تعلم أن هذا الأمر خيرٌ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ، فاقْدُرْهُ لي ويَسِّرْهُ لي، ثم بَارِكْ لي فيه. وإن كنت تعلمُ أن هذا الأمر شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به)~، و فەرمووی: «پاشان ناوی پێویستیەکەى دەڵێت». ^(خودایە من داواى ڕێنیشاندانت لێدەكەم -بۆ خێر وچاكە- بە زانستى خۆت، و داواى هێز وتوانات لێدەكەم بە هێز وتواناى خۆت، وداوات لێ دەكەم لە فەزڵى هەرە گەورەى خۆت، چونكە تۆ توانات بەسەر هەموو شتێكدا هەیە ومن توانام بەسەریدا نییە، وتۆ زانستى ڕەها وبێ سنورت لە لایە كە من لام نییە ونازانم، وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان، پەروەردگارا ئەگەر دەزانیت ئەم كارە خێرى تێدایە بۆ دین وژین ودواڕۆژم)، ^^(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا بیسازێنە وئاسانى بكە بۆم وپاشان فەڕ وبەرەكەتى تێبكە بۆم، وئەگەر ئەم كارە شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژم)، ~(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنێكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








