حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو:

متاح بـ 61 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کەسێک بە شەو تاوانێك دەكات ؛ پاشان ڕۆژی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، -بەڵام- دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی شەو ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە مسوڵمانی گوناهبار ؛ هیوا هەیە بەوەی خوای گەورە لێی ببورێت ولێی خۆش بێت، جگە لە ئەو كەسە نەبێت كە تاوان ئاشكرا دەكات وشانازی پێوە دەكات بەئەوپەڕی بێ ئابڕووییەوە ؛ ئەمە شایستەی لێخۆشبوون نییە، بە شەو گوناهێك دەكات، پاشان كاتێك بەیانی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، باسی گوناهەكەی بۆ خەڵكی دەكات ؛ بەوەی دوێنی فڵان گوناهی كردووە، شەوی بەسەردا ڕۆیشت ؛ خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام كاتێك بەیانی بەسەردا هات ؛ داپۆشینی خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد !!

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية