حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

متاح بـ 39 لغة
«لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟!»، یەکێک لەوانەى دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: «سەد جار سبحان الله دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى لەگەڵی دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن مرۆڤ دەتوانێت بەم ئاسانییە هەزار چاکە بەدەست بهێنێت لە ڕۆژێكدا؟ ئەویش فەرمووی: دەڵێت: (سبحان الله) سەد جار؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، چونكە چاكە پاداشتەكەی بە دە هێندەیە، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية