حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 30 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتانەی کە نەهیم لێتان کردووە لە سەر ئەنجامدانی؛ ئەوا ئەنجامی مەدەن، وئەو شتانەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەوا بە گوێرەی تواناتان ئەنجامی بدەن، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکیان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنوێنی ئەوەی کردووین کە ئەگەر نەهی لێکردین لە ئەنجامدانی کردەوەیەک ئەوا دەستبەجێ پێویستە وازی لێبهێنین ولێی دووربکەوینەوە وئەگەر فەرمانی کردەوەیەکی پێکردین ئەوا پێویستە جێبەجێی بکەین بە گوێرەی توانامان. وپاشان ئاگاداری کردینەوە کە وەکو ئومەتەکانی پێشووتر نەبین كاتێک پرسیاری زۆریان کرد لە پێغەمبەرانیان وناکۆک بوون بەرامبەریان ئەمە بووە هۆی ئەوەی خوای گەورە سزایان بدات بە هەموو جۆرەکانی سزا وەکو تیاچوون وکاول بوون بۆیە پێویستە ئێمە وەکو ئەوان نەبین بۆ ئەوەی تیا نەچین هەروەکو چۆن ئەوان تیاچوون.

المصدر
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية