حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 70 لغة
«لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە جبریل -علیه السلام- بەردەوام دووبارەی دەکردەوە وفەرمانی پێدەکرد کە گرنگی بەدراوسێ بدات، مسوڵمان یان کافر ، خزم یان بیانی بێت، ئەم گرنگیدانە بە پاراستنی مافەکانى وئازار نەدانی دێتە دی، وهەروەها چاکەکار بوون بەرامبەر وئارامگرتن لەسەر ئازاردانى، تەنانەت بەهۆی زۆری دووبارە وفەرمانکردن لەلایەن جبریلەوە سەبارەت بە ئەم بابەتە ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی وابوو وەحی دادەبەزێت کە فەرماندەکات بە بەخشینی بەشێک لە میرات بەدراوسێ.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية