حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 65 لغة
«لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی -ذي الحجة- باشترە لە ئەنجامدانیان لە هەموو ڕۆژەکانى تری ساڵ. وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر جگە لەم دەیە کرد ، ئایا باشترە لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا؟ چونکە جێگیر بوو لەلایان کە جیهاد کردن لەباشترین کردەوەکانە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا باشترە لە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر، مەگەر موجاهیدێک دەربچێت بە نەفسی وهەموو سامانی لەپێناو الله ؛ ڕۆحی دەربچێت وهەموو سامانەکەى لەدەست بدات. ئەم کردەوەیە باشترە لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان لەم دە ڕۆژە پیرۆزە.

المصدر
(البخاري وأبو داود) ڕیوایەتیان كردووە, وگێڕانەوەكە هی ئەمەی كۆتایە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية