حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 40 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لەم سێ شتەتان ڕازییە، وحەز ناكات لە سێ شتتان، ڕازیە لەوەی: بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەمووتان پێكەوە دەستبگرن بە پەتی (ئاینی) خودا وناكۆك مەبن، وحەز ناكات لە: ووتی ووتی (قسەی زۆر)، وزۆر پرسیار كردن، وبە فیڕۆدانی پارە وسامان».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە سێ سیفەت وكردەوەی بەندەكانی پێ خۆشە، وڕقی لە سێ سیفەتیانە، پێی خۆشە: بە تەنها ئەو (الله) بپەرستن وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەموویان تەنها دەست بگرن بە پەیمانی خودا (ئاینی خودا) -قورئان وسونەتی پێغەمبەرەكەی-، وجیا نەبنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان. وپەروەردگار ڕقی دەبێتەوە: لە قسەی ناڕەوا وبێ سوود وقسەیەك پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبێت، ولە پرسیاركردن سەبارەت بە شتێك كە ڕووی نەداوە -یان مەحاڵە ڕووبدات-، یان لە داواكردنی پارە وشتی تر لە خەڵكی؛ ئەگەر پێویست نەبێت، ولە بە فیڕۆدانی پارە وسامان وخەرجكردنی لە ڕێگایەكی ناشەرعیدا یان تووشی لەناوچوونی بكات.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية