حديث للعالم
فیقهی خێزان

کۆمەڵگای مسوڵمان

4 حديث

4 حديث

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوە خزم ودۆستی ڕاستەقینە نیە کە چاکە بە چاکە دەداتەوە، بەڵام خزم ودۆستی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر بەرامبەرەکەی پەیوەندی خزمایەتی پچڕاند ئەو هەر پەیوەندیەکە دەگەیەنێت».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی دەبێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام دەگرێت خێرترە لەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی نابێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام ناگرێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لەم سێ شتەتان ڕازییە، وحەز ناكات لە سێ شتتان، ڕازیە لەوەی: بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەمووتان پێكەوە دەستبگرن بە پەتی (ئاینی) خودا وناكۆك مەبن، وحەز ناكات لە: ووتی ووتی (قسەی زۆر)، وزۆر پرسیار كردن، وبە فیڕۆدانی پارە وسامان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عَنْ أَبِي مُوسَى عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «إِنَّ المُؤْمِنَ لِلْمُؤْمِنِ كَالْبُنْيَانِ يَشُدُّ بَعْضُهُ بَعْضًا» وَشَبَّكَ أَصَابِعَهُ.متفق عليه