حديث للعالم
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فیقهی مامەڵەکان

17 حديث

17 حديث

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سابتی کوڕی زەحاکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەیعەتمان داوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژێر دارێکدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی، وئەوەی خۆی بکوژێت بە شتێک ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بەو شتە ئازار وسزا دەدرێتەوە، ونەزر کردن لە سەر کەسێک جێبەجێ نابێت ئەگەر ئەو شتە لە ژێر موڵکی ئەو نەبێت (خاوەنی نەبێت)»، ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەعنەت ونەفرەت کردن لە ئیماندار وەکو کوشتنی وایە»، ولە ریوایەتێکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشەیەکی درۆ بکات، بۆ ئەوەی خۆی پێ هەڵ بنێت وخۆی پێ گەورە وبەرز بکاتەوە، ئەوا خوای گەورە هیچ شتێک بۆ ئەو کەسە زیاد ناکات جگە لە بچووک کردنەوەی نەبێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداواى قەرزەکەى کرد بە شێوازێکی ناشیرین، هاوەڵان ویستیان ئازاری بدەن، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازى لێبێنن، مافی خۆیەتی داوای بکات»، پاشان فەرمووی: «(وشترێکی) بێببەخشن با تەمەنی وەکو (وشترەکەى) خۆی بێت»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، وشتری بەتەمەنتری تێدایە، فەرمووی: «پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی مەسعودی بەدرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا (لە ڕۆژی قیامەتدا)، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە (بۆ دانەوەى قەرزەکان)، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە زوبەریری کوڕی عەوامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بە کۆڵی خۆی وبیفرۆشێت، و بەهۆی ئەمە الله ڕووی بپارێزێت (لە داواکردن)، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە دوای كەسێكدا دەگەڕا كە قەرزی ئەوی لابوو، قەرزدارەکە خۆی لێ دەشاردەوە، پاشان دۆزیەوە، پیاوەكە ووتی: باری داراییم خراپە، ئەبو قەتادە ووتی: بڵێ بە الله؟ ووتی: والله؟ ئەبو قەتادە ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با چاوەڕێی قەرزدار بکات یان لە لێی خۆش بێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە (نامێنێت)».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «مَنْ نَذَرَ أَنْ يُطِيعَ اللَّهَ فَلْيُطِعْهُ، وَمَنْ نَذَرَ أَنْ يَعْصِيَهُ فَلاَ يَعْصِهِ».رواه البخاري
عَن حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «البَيِّعَانِ بِالخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا، -أَوْ قَالَ: حَتَّى يَتَفَرَّقَا-، فَإِنْ صَدَقَا وَبَيَّنَا بُورِكَ لَهُمَا فِي بَيْعِهِمَا، وَإِنْ كَتَمَا وَكَذَبَا مُحِقَتْ بَرَكَةُ بَيْعِهِمَا».متفق عليه
لَعَنَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ آكِلَ الرِّبَا وَمُؤْكِلَهُ وَكَاتِبَهُ وَشَاهِدَيْهِ، وَقَالَ: «هُمْ سَوَاءٌ».رواه مسلم
أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَرَّ عَلَى صُبْرَةِ طَعَامٍ فَأَدْخَلَ يَدَهُ فِيهَا، فَنَالَتْ أَصَابِعُهُ بَلَلًا فَقَالَ: «مَا هَذَا يَا صَاحِبَ الطَّعَامِ؟» قَالَ أَصَابَتْهُ السَّمَاءُ يَا رَسُولَ اللهِ، قَالَ: «أَفَلَا جَعَلْتَهُ فَوْقَ الطَّعَامِ كَيْ يَرَاهُ النَّاسُ؟ @مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنِّي».رواه مسلم
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «مَنْ أَخَذَ أَمْوَالَ النَّاسِ يُرِيدُ أَدَاءَهَا أَدَّى اللَّهُ عَنْهُ، وَمَنْ أَخَذَ يُرِيدُ إِتْلاَفَهَا أَتْلَفَهُ اللَّهُ».رواه البخاري
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا: پیاوێک بە ناوی منەوە بەڵێن دەدات پاشان ناپاکی دەکات، و پیاوێک مرۆڤێکی ئازاد دەفرۆشێت و پارەکەی دەخوات، و پیاوێک کرێکارێک بە کرێ دەگرێت و کاری پێ دەکات؛ پاشان کرێیەکەی پێنادات».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقْبَلُ الهَدِيَّةَ وَيُثِيبُ عَلَيْهَا.رواه البخاري
لە ئەبی شورەیحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە