KU
فیقهی مامەڵەکان
قەرز
4 حديث
فرۆشتنەکان (البیوع)
4
ڕیبا -سوو-
1
قەرز
4
ئاشتەوایی وحوکمەکانی دراوسێ
2
الإجارة
1
وەقف کردن (ڕاگیری کردن)
1
دیاری وبەخشین (الهبة والعطیة)
1
سوێند خواردن ونەزر کردنەکان
3
4 حديث
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداواى قەرزەکەى کرد بە شێوازێکی ناشیرین، هاوەڵان ویستیان ئازاری بدەن، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازى لێبێنن، مافی خۆیەتی داوای بکات»، پاشان فەرمووی: «(وشترێکی) بێببەخشن با تەمەنی وەکو (وشترەکەى) خۆی بێت»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، وشتری بەتەمەنتری تێدایە، فەرمووی: «پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی مەسعودی بەدرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا (لە ڕۆژی قیامەتدا)، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە (بۆ دانەوەى قەرزەکان)، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە دوای كەسێكدا دەگەڕا كە قەرزی ئەوی لابوو، قەرزدارەکە خۆی لێ دەشاردەوە، پاشان دۆزیەوە، پیاوەكە ووتی: باری داراییم خراپە، ئەبو قەتادە ووتی: بڵێ بە الله؟ ووتی: والله؟ ئەبو قەتادە ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با چاوەڕێی قەرزدار بکات یان لە لێی خۆش بێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «مَنْ أَخَذَ أَمْوَالَ النَّاسِ يُرِيدُ أَدَاءَهَا أَدَّى اللَّهُ عَنْهُ، وَمَنْ أَخَذَ يُرِيدُ إِتْلاَفَهَا أَتْلَفَهُ اللَّهُ».
رواه البخاري