حديث للعالم
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فیقهی ڕەوشتەکان

56 حديث

56 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی مەسعودی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، فەرمووی: «هیچم لەلا نیە»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایباب* خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات». *(واتە: دایک وباوک)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕق لێبووترین پیاو لە لای الله ئەوەیە زۆر وبەتوندی گفتوگۆ دەکات وملکەچ نابێت بۆ هەق».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار ئاوێنەى برای ئیماندارێتی».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى الله عليه وسلم- كە دەیفەرموو: «نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ كە لە هۆزی بەنی موجاشیعە، دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێوماندا بۆ وتاردان، وبە درێژی فەرموودەكەی باسكرد وتێیدا هاتووە كە فەرموویەتی: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن؛ چونکە ڕەزیلی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە، وای لێیان کرد کە خوێنی یەکتر بڕێژن، وحەرامی یەکتر حەڵاڵ بکەن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە خێزانی پێغەمبەرەوە (عائیشە) -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەرم ونیانی لە هەرشتێکدا هەبێت؛ ئەوا دەیڕازێنێتەوە، وئەگەر لە هەر شتێکیش دەربکرێت؛ ئەوا ناشیرینی دەکات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».(أبو داود وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کەسێکی جوێندەر و جوێن فرۆش نەبوو، ودەیفەرموو: «باشترین وخێرترینتان ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە». پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: «{ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ } }[هود: 102] واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک ڕێی دەکرد لە پۆشاکێکدا بە خۆی سەرسام بوو، وقژی شانە کردبوو، ولە ڕۆیشتنەکەیدا شانازی دەکرد، خواى گەورە ڕۆی چواند بە ناخی زەویدا، بەردەوام ڕۆ دەچێت بە ناخی زەویدا هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «برسی تێر بکەن، وسەردانی نەخۆش بکەن، ودیل ئازاد بکەن».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»، پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ فەرمووی: «خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی (بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی)».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە سەمورەی كوڕی جوندوب وموغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».رواه مسلم في مقدمته