حديث للعالم
دەستنوێژگرتن (پاک ڕاگرتن)

دەستنوێژگرتن

8 حديث

8 حديث

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە». ئەبو هورەیرە دەڵێت: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا، نوعەیمی موجمیر دەڵێت: «ئەبو هورەیرەم بینی، دەموچاو ودەستەکانى شۆرد هەتاوەکو شۆردنەکە خەریک بوو شانەکانیشی بگرێتەوە، پاشان پێیەکانى شۆرد هەتاوەکو ساقەکانى*، وپاشان ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە»، پاشان ئەبو هورەیرە ووتی: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەیەکی (مسلم) دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خشڵ وڕازێنەرەوەکانی ئیماندار دەگەنە هەرشوێنێکی کە دەستنوێژ پێی بگات». *(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا -تووشی ڕوودان (الحدث) بوو- ؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عوسمانى کوڕی عەفانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە لەقیتی کوڕی سەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەرکردەى بەنی مونتەفیق -یان لە نێو شاندی بەنی مونتەفیق- بووم کاتێک هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک گەیشتین لە ماڵەکەى خۆیدا نەبوو، وگەیشتین بە عائیشە دایکی ئیمانداران، فەرمانى کرد كە دەفرێک لە خەزیرەمان^ بۆ دروست بکرێت وئامادە کرا، وسینیەک لە خورما پێشکەشمان کرا، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «ئایا بە هیچ شتێک خزمەتتان کراوە یان فەرمانکراوە بەوەی پێشکەشتان بکرێت؟»، ووتمان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، کاتێک لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووین، شوانێک بەپەلە پەزەکانى خستە نێو گەوەڕەوە، وبەرخێکی (بچووکی) تێدا بوو دەگریا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چی بێچوویەکی بووە ئەی فڵان؟»، ووتی: مەڕی مێ، فەرمووی: «لە جیاتی ئەوە مەڕێک بۆ ئێمە سەر ببڕە»، پاشان فەرمووی: «وا گومان مەبەن کە بەهۆی ئێوە سەرمان بڕیوە، سەد پەزمان هەیە ونامانەوێت ژمارەیان زۆر بێت، بۆیە هەرکاتێک مەڕێکی مێ لەدایک دەبێت، مەڕێک لە جیاتی ئەوە سەردەبڕین»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرێکم هەیە وهەندێک شت دێتە سەر زمانى -شتی هەڵە وناڕەوا دەڵێت-؟ فەرمووی: «کەواتە تەڵاقی بدە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ماوەیەکی زۆرە پێکەوەین، ومنداڵم لە ئەو هەیە، فەرمووی: «فەرمانى پێبکە -ئامۆژگاری بکە- ئەگەر خێری تێدا بێت -ئامۆژگاریەکە- جێبەجێ دەکات، ولە خێزانەکەت مەدە -ئازاری پێمەگەیەنە- بەو شێوەیەی لە كەنیزەكەت دەدەیت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک شتم پێ بڵێ سەبارەت بە دەستنوێژگرتن؟ فەرمووی: «بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت». ^(خەزیرە: جۆرێکە لە خواردن)رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه
لە ئەبی مالیکی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە