KU
كل الأحاديث
مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب
قورئانی پیرۆز وزانستەكانی
26
فەرموودە وزانستەكانی
3
بیروباوەڕ (عەقیدە)
135
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
288
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
288
بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری
15
ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو
38
655 حديث
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا، ومن تەنها دابەشکارم، وخواى گەورە دەبەخشێت، وبەردەوام ئەم ئومەتە (پەیڕەوانی هەق) دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانیان پێناگەیەنێت، هەتاوەکو فەرمانى خواى گەورە (بۆ لێپرسینەوە) دێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات، پێغەمبەری خودا هات، پێغەمبەری خودا هات، سێ جار، منیش هاتم بۆئەوەی سەیر بكەم، كاتێك سەیری ڕوویم كرد، زانیم كە لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت، یەكەم شت كە بیستم لە قسەكانی ؛ ئەوە بوو كە فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
عن أنس رضي الله عنه أنه قَالَ لِثابِتٍ رحمه اللهُ: ألاَ أرْقِيكَ بِرُقْيَةِ رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم ؟ قال: بلى، قال: «اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، مُذْهِبَ البَأسِ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي، لاَ شَافِيَ إِلاَّ أنْتَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقماً».
رواه البخاري
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە» ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا خورفە چییە لە بەهەشتدا؟ فەرمووی: «باخی میوەکان».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە، ودەیفەرموو: «ئەگەر پارووی یەکێکتان کەوت؛ ئەوا با (شتە ناخاوێنەکەى) لەسەر لابدات، وبیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت»، وفەرمانیکرد بەوەى دەفری خواردنەکە هیچی لەسەر نەمێنێتەوە، وفەرمووی: «ئێوە نازانن چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە». لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان ئامادە دەبێت لە هەموو کاروبارێکی ئێوەدا، تەنانەت لە کاتی خواردنیشدا ئامادە دەبێت، ئەگەر پارووی یەکێکتان کەوت؛ ئەوا با هەڵیبگرێتەوە و(شتە ناخاوێنەکەى) لەسەر لابدات، پاشان بیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت، وئەگەر لە خواردن تەواو بوو با پەنجەکانی بلێسێتەوە، چونکە نازانێت چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، هەتا دەتوانن هیچ شتێک نەبێـتە ڕێگر لەئەنجامدانی نوێژ لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر)؛ ئەوا ئەنجامیان بدەن». پاشان -ئەم ئایەتەی- خوێندەوە: «{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- : «بە لای هەندێک منداڵدا تێپەڕی وسەلامی لێیان کرد، ووتی: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدەدا»
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕەیحانی پێشکەشکرا؛ با ڕەتی نەکاتەوە، چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنیشی خۆشە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن؛ چونکە ڕەزیلی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە، وای لێیان کرد کە خوێنی یەکتر بڕێژن، وحەرامی یەکتر حەڵاڵ بکەن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».
(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە خێزانی پێغەمبەرەوە (عائیشە) -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەرم ونیانی لە هەرشتێکدا هەبێت؛ ئەوا دەیڕازێنێتەوە، وئەگەر لە هەر شتێکیش دەربکرێت؛ ئەوا ناشیرینی دەکات».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».
(أبو داود وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کەسێکی جوێندەر و جوێن فرۆش نەبوو، ودەیفەرموو: «باشترین وخێرترینتان ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە». پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: «{ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ } }[هود: 102] واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه مرفوعاً: «على كل مسلم صدقة» قال: أرأيت إن لم يجد؟ قال: «يعمل بيديه فينفع نفسه ويتصدق» قال: أرأيت إن لم يستطع؟ قال: «يُعِينُ ذا الحاجة المَلْهُوفَ» قال: أرأيت إن لم يستطع، قال: «يأمر بالمعروف أو الخير». قال: أرأيت إن لم يفعل؟ قال: «يُمسك عن الشر، فإنها صدقة».
متفق عليه
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
الصفحة السابقة
صفحة 14 من 28
الصفحة التالية