حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە عبید اللەی کوڕی میحسەنی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات ولە لاشەیدا ساغ بوو، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە ئەو درا بێت».(الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئیمام وتنی (ئامین)؛ ئەوا ئێمەش بڵێن (ئامین)، هەرکەسێک وتنی (ئامین)ەکەى لەگەڵ وتنی (ئامین)ی فریشتنەکان بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وئافرەتێک لە لای دانیشتبوو، فەرمووی: «ئەمە کێیە؟»، (عائیشە) ووتی: ئەمە فڵانە باسی (زۆری) نوێژەکانی دەکات، فەرمووی: «کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن»، وخۆشەویستترین دینداری لە لای (پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-) ئەوە بوو کە ئەنجامدەرەکەى لەسەری بەردەوام بێت.بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە زەیدی کوڕی ئەڕقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هیچتان پێناڵێم تەنها ئەوە نەبێت كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (لە نزایەكیدا) دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْجُبْنِ وَالْبُخْلِ وَالْهَرَمِ وَعَذَابِ الْقَبْرِ، اللهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا، وزَكِّهَا أنت خير من زكاها، أنت وَلِيُّهَا ومولاها، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ، وَمِنْ دَعْوَةٍ لَا يُسْتَجَابُ لَهَا». «واتە: خودایە؛ من پەنات پێدەگرم لە بێ دەسەڵاتی وتەمبەڵی وترسنۆكی وڕەزیلی وپیری وسزای گۆڕ، خودایە؛ ویستی خۆپاراستن لە تاوان ببەخشە بە ناخ ودەروونم، وپاك وخاوێنی بكەرەوە لە ویستی تاوان وخراپەكردن چونكە تۆ باشترین كەسیت کە خاوێنی بكەیتەوە، خوایە؛ تۆ سەرپەشتیار وخاوەنی ناخ ودەروونمی، خوایە؛ من پەنات پێدەگرم لە زانستێك كە سوودی نەبێت، ولە دڵێك كە لە تۆ نەترسێت، ولە نەفس ودەروونێك كە تێر نەبێت، ولە نزایەك كە وەڵام نەدرێتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى دەیفەرموو: «الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا، وكفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ»، واتە: «حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە خواردن وخواردنەوەى پێ بەخشین، وبێ پێویستی کردین وگەڕاینەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونمان (بۆ نێو خانووەکانمان)، چەندێک کەس هەیە کە پێویستە وشوێنی نیشتەجێبوونی نیە (خانووی نیە)».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(اللهم إني أعوذ بك من الجوع، فإنه بِئْسَ الضَّجِيعُ، وأعوذُ بِكَ منَ الخِيَانَةِ، فَإنَّهَا بِئْسَتِ البِطَانَةُ)*». *(واتە: خوایە؛ پەنا بە تۆ دەگرم لە برسێتی چونكە بەڕاستی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە، وپەنا بە تۆ دەگرم لە خیانەت وناپاكی چونكە بەڕاستی خراپترین دەورەدەستە -خراپترین ڕەوشت وسیفەتە-)ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان»، پیاوێک لە ئەنساڕ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر (خزم)^ بێت؟ فەرمووی: «خزم بێت وەکو مردن وایە». ^(خزم: مەبەست کەسێکی نامەحرەمە وەکو خێزانی برا وئامۆزا وپورزا وهاوشێوەى ئەمانە).(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک ڕێی دەکرد لە پۆشاکێکدا بە خۆی سەرسام بوو، وقژی شانە کردبوو، ولە ڕۆیشتنەکەیدا شانازی دەکرد، خواى گەورە ڕۆی چواند بە ناخی زەویدا، بەردەوام ڕۆ دەچێت بە ناخی زەویدا هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «تُعْرَضُ الأعمالُ يومَ الاثنين والخميس، فَأُحِبُّ أَنْ يُعْرَضَ عَملي وأنا صائم». وفي رواية: «تُفْتَحُ أبوابُ الجَنَّةِ يومَ الاثنين والخميس، فَيُغْفَرُ لكلِّ عبد لا يُشْرِكُ بالله شيئا، إِلا رجلا كان بينه وبين أخيه شَحْنَاءُ، فَيُقَالُ: أَنظِروا هذيْن حتى يَصْطَلِحَا، أنظروا هذين حتى يصطلحا». وفي رواية: «تُعْرَضُ الأَعْمَالُ في كلِّ اثْنَيْنِ وَخَميسٍ، فَيَغْفِرُ اللهُ لِكُلِّ امْرِئٍ لا يُشْرِكُ بالله شيئاً، إِلاَّ امْرَءاً كانت بينه وبين أخِيهِ شَحْنَاءُ، فيقول: اتْرُكُوا هذَيْنِ حتى يَصْطَلِحَا».حديث أبي هريرة الأول رواه الترمذي. والحديثان الآخران هما حديث واحد، رواه مسلم، وكرر لفظة: "أنظروا هذين حتى يصطلحا" ثلاثاً
لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وخەڵکی فێری قورئان دەکەن».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو (لە نزایەکیدا): «(اللهم إني أعوذ بك من العجز، والكسل، وَالجُبْنِ، والهَرَمِ، والبخل، وأعوذ بك من عذاب القبر، وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات)*»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «(وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ)**». *(واته: خودایە؛ بێدەسەڵاتی وتەمبەڵی وترسنۆكی وپیری وڕەزیلی، وپەنا بە تۆ دەگرم لە سزای نێو گۆڕ، وپەنا بە تۆ دەگرم لە فیتنە وتاقیکرنەوەى ژیان و مردن -كاتی سەرەمەرگ وپرسیارەكانی ناو گۆڕ-)، **(واتە: وە پەنا بە تۆ دەگرم لە زاڵبوونی قەرز بەسەرمدا، وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان)بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووم: «بڵێ: (قُلِ اللهُمَّ اهْدِنِي وَسَدِّدْنِي)^، كاتێك داوای هیدایەت دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی هیدایەت وڕێنموێنی بكرێیت بۆ ڕێگای ڕاست، وكاتێك داوای -جێگیربوون وڕاستڕەوی (السداد)- دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی پابەندی ڕێگای ڕاست بیت وەكو ڕێكی وڕاستی تیر». ^(واتە خودایە داواى هیدایەت وجێگربوون وبەردەوامیم لە تۆ دەکەم لەسەر ڕێگای ڕاست -لەسەر ئیستیقامەت-)(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە خەولەى کچی حەکیمی سولەمیەوە دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک چووە شوێنێک، وبڵێت: (أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق)^؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت». ^(واتە: پەنا بە وشە کامڵەکانى خواى گەورە دەگرم [قورئان] لە شەڕ وزیانی ئەوەى دروستیکردووە).(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەرەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «(سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ، ربُّ الملائكةِ والرُّوح)*» *(واتە: سُبُّوحٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورە بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە کە دوورە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وهەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان بە تەسبیح کردن یادی دەکەن، قُدُّوسٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورە، بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە کە پیرۆز وموبارەکە وپاکە وبەریئە -دوورە- لە هەموو شتێک کە شایەنی ئەو زاتە بەرز وبڵندە نەبێت، -ربُّ الملائكةِ والرُّوح-: واتە پەروەردگاری فریشتەکان و-الرُّوح- مەبەست جبریلە -علیه السلام-)موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئيمام (پێشنوێژ) دانراوە بۆ ئەوەى شوێنی بکەوین (لە کردەوەکانی نوێژدا)، بۆیە پێچەوانەى ئەو کردەوە مەکەن، ئەگەر تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر)؛ ئێوەش تەکبیرە بکەن، ئەگەر چوو بۆ ڕکوع؛ ئێوەش بچن بۆ ڕکوع، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)*، ئێوەش بڵێن: (ربنا ولک الحمد)**، وئەگەر چوو بۆ سوجدە؛ ئێوە بچن بۆ سوجدە، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن». *(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاس وستایشی دەکەن)، **(پەروەردگارمان، حەمد وسوپاس بۆ تۆ).بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان ویستی بچێتە سەر جێگاکەى؛ با جێگاکەى بتەکێنێت بە چمکێکی کراسەکەى چونکە نازانێت لە پاش خۆی چی هاتووەتە نێو جێگاکەى، وپاشان بڵێت: ( باسمك ربي وضعت جنبي، وبك أرفعه، إن أمسكت نفسي فارحمها، وإن أرسلتها، فاحفظها بما تحفظ به عبادك الصالحين)*». *(واتە: پەروەردگارم بە ناوی تۆ لاتەنیشتم دادەنێم، و بەناوى تۆ بەرزی دەکەمەوە، ئەگەر گیانی منت گرتەوە لە لای خۆت -ڕۆحمت کێشا-؛ ئەوا ڕەحمی پێبکە، وئەگەر بەریشت دا -ڕۆحمت نەکێشا-؛ ئەوا بیپارێزە بەوەى بەندە چاکەکانتی پێ دەپارێزیت)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەنا بگرن بە خواى گەورە لە : (جهد البلاء، وَدَرَكِ الشقاء، وسوء القضاء، وشماتة الأعداء)*»، لە گێڕانەوەیەکدا سوفیان دەڵێت: گومانم هەیە دانەیەکیانم زیاد کردبێت. *(بەڵا وتاقیکردنەوەى سەخت وناڕەحەت، وقووڵی لێقەومان ومەینەتی، وقەزای بڕیار لەسەر دراوی خراپ، ودڵخۆشبوونی دوژمنان -بەهۆی ناخۆشیەکانەوە-)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهم إني أعوذ بك مِنَ البَرَصِ، والجُنُونِ، والجُذَامِ، وَسَيِّيءِ الأسْقَامِ»، واتە: «خودایە، پەنات پێدەگرم لە بەڵەکی، وشتێت بوون، وگولی، ولە هەموو نەخۆشیە زیانبەخشەکان».نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەترینی تاوانە گەورەکان: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، دڵنیابوونی دووربوون لە پیلان وسزای خوای گەورە، بێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بێ ئومێدی لە هاتنی هێوری وئارامی لە لایەن خوای گەورەوە».عەبدولرەزاق گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «چەند کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نهێنیدا (لە ماڵەوەدا)؟ یەکێک لەوان وتی: من هەرگیز ژن ناهێنم، ویەکیان وتی: من هەرگیز گۆشت ناخۆم، ویەکیان وتی: من هەرگیز لەسەر جێگای خەوم ناخەوم. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وفەرمووی: «ئایا باسی ئەو کەسانە چییە کە ئاوا وئاوا دەڵێن؟ من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووە