حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمانان یەکدەستن بەرامبەر ئەوانى تر (دژی دوژمنان)، وخوێن وماڵیان یەکسانە (لە ڕوانگە حورمەت وپاراستنەوە)، وپەیمانى پاراستن درابێت لە لایەن کەمترینیان* دەبێت بپارێزرێت لە لایەن هەموو مسوڵمانانەوە، ومسوڵمانان (دەستکەوتنی جەنگ) دەگەڕێننەوە بۆ دوورترین کەسیشیان**». *(کەمترین: مەبەست یەک کەس، یان نزمترین کەسە لە ڕوانگەی پلەپایە ئەگەر بەندە -کۆیلەیەکیش- بێت)، **(دوورترین کەس: واتە دەستکەوتەکانى دەنگ دەردێت بە هەموو ئەوانەى بەشداری جەنگیان کردووە ئەگەرچیش پاشەوەى ڕیزەکانى جەنگ بێت ودوورترین کەس بێت لە ڕیزەکانی پێشەوە)ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەڵکانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، خەڵکانێک گۆشت بۆ ئێمە دەهێنن؛ نازانین، ئایا ناوی خودایان لەسەری هێناوە یان نا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناوی خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) وبیخۆن».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی مالیکی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە موعازەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەزانى مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى چییە؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، فەرمووی: «مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا موژدە بدەم بە خەڵکی؟ فەرمووی: «نەخێر موژدەیان پێمەدە، چونکە کەمتەرخەمی دەکەن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جابرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێـت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دوو شتە مسۆگەرە کامانەن؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئیبن جودعان لە جاهیلیەتدا پەیوەندی خزمایەتی دەگەیاند، وخۆراکی دەبەخشی بە هەژار، ئایا ئەوە سوودی بۆی دەبێت؟ فەرمووی: «سوودی بۆی نابێت، چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە سوفیانی کوڕی عبد اللەی سەقەفیەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».(مسلم وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن، ئەوە کاتێک دەبێت کە: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] واتە: {باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کە پێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا}، وقیامەت ڕوودەدات بەشێوەیەک کە دوو پیاو پۆشاکێکیان ڕاخستووە لەنێوانیان ناتوانن مامەڵەکە تەواو بکەن، وناتوانن بیپێچنەوە، وقیامەت ڕوودەدات لە کاتێکدا پیاوێک شیری وشترەکەى هەڵگرتووە، ناتوانێت بیخواتەوە، وقیامەت ڕوودەدات وکەسێک عەماراوەکەى چاکدەکات -ئامادەی دەکات- بەڵام -مەڕوماڵاتەکەى- ناتوانن لێی بخۆنەوە، وقیامەت ڕوودەدات ویەکێکتان پارووەکەى بەرزکردووەتەوە بەرەو دەمی بەڵام ناتوانێت بیخوات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وعەرشەکەى لەسەر ئاوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت».(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟»، -ئوبەی- دەڵێت: ووتم: الله وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن. فەرمووی: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟» دەڵێت: ووتم: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، دەڵێت: لەسەر سینگمی دا، وفەرمووی: «واللە پیرۆزبێت لێت زانست وزانیاری ئەی ئەبا مونزیر».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی قەتادەی سەلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی حومەید ولە ئەبی ئوسەیدەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم).(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت»، ووتیان: چۆن لە نوێژەکەى دەدزێت؟ فەرمووی: «بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات».(ابن حبان) ڕیوایەتی كردووە
لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) واتە:( خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن، خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە)».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عوسمانی کوڕی ئەبی ئەلعاسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.(مسلم) ڕیوایەتی كردووە