حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەنجامدانی نوێژی سونەتی شەو وڕۆژ؛ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین ڕۆژووگرتن لە دوای ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؛ ڕۆژووگرتنی مانگی خودایە (مانگی موحەرەم)، وباشترین نوێژکردن لە پاش نوێژە فەرزەکان؛ شەو نوێژکردنە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ویتر جێگیرە وپێویستە (ئەنجامبدرێت)، هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە حەوت (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە پێنج (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە سێ (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە یەک (ڕکات)».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
عن علي رضي الله عنه قال: «الوِتر ليس بِحَتْمٍ كَهَيْئَةِ الصلاة المَكتوبة، ولكن سُنَّة سَنَّها رسول الله صلى الله عليه وسلم ».رواه الترمذي و أحمد و النسائي و ابن ماجه
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەودا سیانزە ڕکات نوێژی دەکرد، لەوانەش: ڕکاتێک نوێژی ویتر، ودوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی عبد الله، وەکو فڵان مەبە؛ شەونوێژی ئەنجامدەدا بەڵام وازی لە شەونوێژکردن هێنا».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەهلی قورئان، (نوێژی) ویتر ئەنجامبدەن؛ خواى گەورە ویترە (تاکە)، و ویتری (تاکی) خۆشدەوێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، پێش ئەوەى بەیانیتان بە سەردا بێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێک خەوت؛ پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات، یان لەبیری چوو؛ ئەوا با ئەنجامی بدات ئەگەر بیری کەوتەوە».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک ترسا لەوەى کە کۆتایی شەو خەبەری نەبێتەوە؛ ئەوا با لەسەرەتای شەوەوە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، وھەرکەسێک ئارەزووى ئەوەى ھەبوو شەونوێژ لە کە کۆتایی شەو ئەنجامبدات؛ ئەوا با لە کۆتایی شەو نوێژی ویتر ئەنجامبدات، بە دڵنیاییەوە نوێژکردن لە کۆتایی شەو شاهێدی لەسەر دەدرێت (لە لایەن فریشتەکانەوە)، ولەو کاتەدا ئەنجامی بدات باشتر وچاکترە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
عن عائشة رضي الله عنها قالت: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يُصلِّي الضُحى أربعا، ويَزِيد ما شاء الله.رواه مسلم
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «فەزڵ وپاداشتی نوێژێک کە بە کۆمەڵ (بە جەماعەت) ئەنجامبدرێت بیست وپێنج هێندەی نوێژی یەکێکتانە بە تەنها، وفریشتەکانی شەو وفریشتەکانى ڕۆژ کۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا»، پاشان ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ [الإسراء: 78] واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسێکم نییە کە دەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی ڕوخسەتدانی بەوەی لە ماڵەوە نوێژ بکات، ئەویش ڕوخسەتی پێ دا، کاتێک پیاوەکە هەندێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد، وفەرمووی: «ئایا گوێت لە بانگ دەبێت؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی : «کەواتە وەڵامی بدەرەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم ژوورێکی بۆ خۆی تایبەتکرد لە ناو مزگەوتدا کە لە لقە سەوزەکانی دارخورما دروستکرا بوو، لەوێدا چەند شەوێک نوێژی کرد هەتا خەڵکی کۆبوونەوە ئەوانیش شەونوێژیان ئەنجامدەدا، وپاشان شەوێکیان دەنگیان نەبیست وایان زانی خەوتووە، بۆیە هەندێکیان بە دەمیان هەندێک دەنگیان دەرکرد وەکو کۆکە کردن بۆ ئەوەى ئاگاداری بکەنەوە وبزانێت ئەوان لێرەن وبێتە دەرەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئێوە هەر ئەوەتان ئەنجامدەدا هەتاوەکو من ترسام کە ئەم نوێژکردنە فەرز بکرێت لەسەرتان، وئەگەر فەرز بکرێت لەسەرتان؛ ئەوا ئەنجامی نادەن، ئەی خەڵکینە لە ماڵەکانتان نوێژ بکەن؛ باشترین نوێژی پیاو لە ماڵەکەیدایە مەگەر نوێژی فەرز نەبێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
عن عقبة بن عامر قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «خير النكاح أيْسَرُه»، وقال النبي صلى الله عليه وسلم لرجل: أتَرضى أن أُزَوِّجَكَ فُلانة «قال: نعم، قال لها: أترْضَين أن أُزوِّجَكِ فلانا» قالت: نعم، فزوجها رسول الله صلى الله عليه وسلم ، ولم يَفرض صداقًا، فدخل بها، فلم يُعطها شيئًا، فلما حضرتْهُ الوفاة قال: إن رسول الله صلى الله عليه وسلم زوجني فلانة، ولم أُعطها شيئًا، وقد أعطيتها سَهمي من خَيبر، فكان له سهم بخيبر فأخذتْهُ فباعتْهُ فبلغ مائة ألف.رواه أبو داود
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بانگهێشت کرا بۆ وەلیمە*؛ دەبێت ئامادە بێت». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی جوحەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم وبە پیاوێکی فەرموو: «من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەرەکەت وپیرۆزی دادەبەزێتە نێو ناوەڕاستی خواردن، بۆیە لە لێوارەکانیەوە بیخۆن، ولە ناوەڕاستیەوە مەیخۆن».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان خواردنی خوارد ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخوات، وئەگەر خواردنەوەی خواردەوە ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخواتەوە، چونكە شەیتان بە دەستی چەپی دەخوات، و بەدەستی چەپی دەخواتەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە هەناسەدان لە ناو پەرداخدا، یان لە فووکردن بە ناویدا».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین خێرکردن ئەوەیە بەهۆی دەوڵەمەندییەوە دەبەخشرێت، وئەو دەستەى لە سەرەوەیە (دەبەخشێت) خێرترە لەو دەستەى لە خوارەوەیە (وەردەگرێت)، وبا یەکێکتان (خەرجکردن) لە سەر کەسانەوە دەستپێبکات کە بەرپرسیارە لە خەرجکردن لەسەریان»، خێزانەکەى دەڵێت: لەسەرم خەرجی بکە، ودایکی منداڵەکەى (ئەو ئەمەی* منداڵی لێی بووە) دەڵێت: بۆ کێ جێم دەهێڵیت بۆئەوەى پشتی پێ ببەستم؟، وبەندەکەى -خزمەتکارەکەى- دەڵێت: خواردنم پێبدە وکارم بۆ بدۆزەرەوە. *(ئەمە: واتا ئافرەتی کەنیزەک وبەندە)ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە عبد الله کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئافرەتێک سزا درا بەهۆی پشیلەیەکەوە؛ بەستیەوە هەتاوەکو مرد، فڕێدرایە نێو دۆزەخەوە، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى لە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».رواه مسلم وأخرج البخاري الجملة الأخيرة منه